ئەندازیار جواد فەیزوڵڵا:
لەگەڵ تەواوی فەرمانگەكان بەرنامەی تۆكمە دادەنێین
قایمقامی نوێی خانەقین، جەخت دەكاتەوە «هەموو هەوڵەكانمان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی لە سەرەتای ساڵی نوێوە بە پرۆژە و بەرنامەی نوێ، خانەقین ئاوەدانتر بكەینەوە».
ئەندازیار جواد فەیزوڵڵا قایمقامی نوێی خانەقین لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، رایگەیاند: خانەقین پێویستی بە پرۆژەی زیاترە، شارەكە فراوان بووە و دانیشتووانەكەشی زۆرتربووە، بۆیە بەرنامەی تۆكمە و پلانی وردی دەوێت بۆ ئاوەدانی زیاتر، وتیشی: پشتیوانی ئیدارەی پارێزگای دیالە و حكومەت بۆ ئێمە زۆر گرنگە، كە بەپێی بودجەی ساڵی 2025 بڕە پارەیەكی باش بۆ شارەكە تەرخان بكرێت و بتوانین لەو رێگەیەوە خزمەت بكەین، راشیگەیاند: كێشە و گرفتمان زۆرە، پێویستیی هاووڵاتیان و شارەكە زیاترن، وتیشی: لەگەڵ تەواوی فەرمانگەكان ماوەی چەند رۆژێكە لە كۆبوونەوەداین و بەرنامەی تۆكمە دادەنێین.
ئارۆ سامان