ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار راگەیاند، بەهۆی باشبوونی ژێرخانی كەرتی گەشتوگوزار و بەپشتبەستن بە زانیاری نوسینگە و شوێنە گەشتیارییەكان ژمارەی گەشتیاران روو لەزیادبوونە و پێشبینی دەكەین زیاتر لە هەشت ملیۆن گەشتیار تا كۆتایی ئەمساڵ سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێم بكەن.
وتیشی، بەهۆی پلانی دەستەكەیانەوە ژمارەی هاتنی گەشتیارانی نێودەوڵەتی زیادیكردووە و گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٥٪ی ئەو گەشتیارانەی كە روو لە هەرێم دەكەن.
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەشكرد، لەئەمساڵدا دەستەی گەشتوگوزار هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بەمەبەستی بە بازاڕكردنی كەرتی گەشتوگوزار لەسەر ئاستی ناوچەكە و جیهان و چەند چالاكییەكیان ئەنجامداوە و بەشدارییان لە ژمارەیەك پیشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاری و كۆڕبەند و كۆنفڕانسی وەبەرهێنانی گەشتیاری كردووە.