سوزان مەنسور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: دوای ئەوەی هەوڵدرا كێشە بۆ دامەزراوانی دەرچووی زانكۆی گەرمیان كە لە سنوری خانەقین و لەسەر حكومەتی عیراق دامەزراون، دروستبكرێت، رێگەمان لێگرت و چارەسەرمان كرد.
وتیشی: راستەوخۆ لەگەڵ وەزیری پەروەردەی عیراق و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دیالە قسەم كردو بۆم دووپاتكردنەوە هیچ كێشەیەك لە دامەزراندنی ئەو دەرچووانەدا نییە، وتیشی: كێشەكە چارەسەر بووە و هەردوو بەرپرسی ناوبراو دووپاتیانكردەوە، هیچ گرفت و رێگرییەك دروست نابێت و ئەو مامۆستایانە دەتوانن لە ئەركەكەی خۆیان بەردەوام بن.
ئارۆ سامان