وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا، پشتگیریی وڵاتەكەی بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان دووپاتدەكاتەوە و رۆڵی پێشمەرگە و گرنگی پێگەی هەرێمی كوردستانیش ئاماژەی پێكرا.
دوێنێ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆك و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازییان لە گویدۆ كرۆسێتۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا، كە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق و ژمارەیەك لە بەرپرسانی هەردوولا ئامادەیبوون، پەیوەندییەكانی ئیتاڵیا لەگەڵ عیراق و هەرێم، دوایین پێشهات و دۆخی ئەمنیی ناوچەكە، پشتگیریی و رۆڵی هێزەكانی ئیتاڵیا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هاریكارییەكانیان بۆ هێزی پێشمەرگە، مەترسییەكانی تیرۆیستانی داعش بۆ سەر ناوچەكە و دووبارە سەرهەڵدانەوەیان، گۆڕانكارییەكانی سوریا و كاریگەرییەكانی لەسەر عیراق، تاوتوێكران.