عەباس مەحمود:

کەڵهوری شێوەزارێکی دەوڵەمەندە

01:41 - 2024-12-23
دووتوێ
14 جار خوێندراوەتەوە

لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستانی نوێ نووسەر و رۆژنامەنووس عەباس مەحمود رایگەیاند: ئێمە وەکو رۆشنبیرانی خانەقین و رۆژنامەنووسان و هەروەها نووسەرانی ئەم سنوورە، ماوەیەک لەمەوپێش داوامان کرد تا ستافی رۆژنامەی کوردستانی نوێ سەردانی خانەقین بکەن و پێکەوە گفتوگۆ بکەین لەبارەی ئەوەی کە چۆن پتوانین لەرووی رۆژنامەوانی و چاپەمەنییەوە خزمەت بەم سنوورە بکەین، بەتایبەتی شێوەزاریی خانەقین و کەلهوڕی کە شێوەزارێکی دەوڵەمەندە نەک تەنها لە سنوووری باشووری کوردستان، بەڵکو لە سنووری رۆژهەڵاتی کوردستانیش، بەم شێوە زارە گفتوگۆ دەکرێت و هەروەها لە سنوورەکانی دیکەش لە خوارووی عیراق، بۆیە  مایەی خۆشحاڵیمانە کە ستافێکی کوردستانی نوێ  لەهەموو بەشەکانی رۆژنامەکە هاتوون بۆ خانەقین تا لەنزیکەوە گفتوگۆبکەین تا لە داهاتوویەکی نزیکدا بڵاوکراوەیەک وەک دووتوێیەکی تایبەت لە کوردستانی نوێ تایبەت بەم سنوورە  بەزمانی کەلهوڕی بڵاوبکەینەوە و  هیواداریشین بتوانین لە رێگەی ئەو دووتوێیەوە خزمەتێک بە زمان و کەلتوری خانەقین و شێوەزاری کوردیی کەلهوڕی بکەین، ئەمەش ئامانجێکی ستراتیژیی قووڵی هەیە تا بتوانین لە رێگەی ئەم شێوەزارەوە، خزمەتێک بە زمانی کوردی و پرسی لەناونەچوونی ئەم شێوەزارە بکەین کە یەکێکە لە شێوەزاری هەرە گرنگەکانی زمانی کوردی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان