ئێران هەردوو ماددەی ئاسن و فۆلیک ئەسید دەخاتە ئاردەوە

10:54 - 2025-01-02
کوردستان
1051 جار خوێندراوەتەوە

بەمەبەستی رێگری لە کەمخوێنی دانیشتووانی ئێران، ئارد دەکرێتە هۆکارێک بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی خوێن، ئەویش بە زیادکردنی هەردوو ماددەی ئاسن و فۆلیک ئەسید.

وەزارەتی تەندروستیی ئێران پاش تێپەڕینی دوو دەیە بەسەر بڕیاری زیادکردنی ئاسن و فۆلیک ئەسید بۆ ئارد لە وڵاتەکەدا، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ زانینی بەرەنجامی ئەو بڕیارە و هەنگاوی پێویستی دیکە بۆ گۆڕینی پێکهاتەی ئارد بەشێوەیەک بتوانێت رێگا لە کەمخوێنیی دانیشتووان بگرێت.

د. ئەحمەد ئیسماعیلزادە، بەڕێوەبەری گشتیی چارەسەری بەدخۆراکی لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی ئیسنا گوتوویەتی ٢٠ ساڵ لەمەوبەر بەهۆی بەربڵاوی کەمخوێنی لە وڵاتەکە، ئێران بڕیاریدا هەردوو ماددەی ئاسن و فۆلیک ئەسید بۆ ئارد زیادبکات و ئێستا وەزارەتی تەندروستی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ زانینی ئەنجامی بڕیارەکەی ئەوکاتە و ئەگەرەکانی گۆڕانکاری لە پێکهاتەکانی ئارددا.

وەزارەتی تەندروستیی ئێران پاش تێپەڕینی دوو دەیە بەسەر بڕیاری زیادکردنی ئاسن و فۆلیک ئەسید بۆ ئارد لە وڵاتەکەدا، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ زانینی بەرەنجامی ئەو بڕیارە و هەنگاوی پێویستی دیکە بۆ گۆڕینی پێکهاتەی ئارد بەشێوەیەک بتوانێت رێگا لە کەمخوێنیی دانیشتووان بگرێت.

د. ئەحمەد ئیسماعیلزادە، بەڕێوەبەری گشتیی چارەسەری بەدخۆراکی لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی ئیسنا  گوتوویەتی 20 ساڵ لەمەوبەر بەهۆی بەربڵاوی کەمخوێنی لە وڵاتەکە، ئێران بڕیاریدا هەردوو ماددەی ئاسن و فۆلیک ئەسید بۆ ئارد زیادبکات و ئێستا وەزارەتی تەندروستی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ زانینی ئەنجامی بڕیارەکەی ئەوکاتە و ئەگەرەکانی گۆڕانکاری لە پێکهاتەکانی ئارددا.

دکتۆر ئیسماعیلزادە رایکەیاندووە دوو لیژنەی تایبەتمەند راسپێرراون کە هەریەکەیان لە ١٤ کەسی پسپۆڕ پێکهاتوون، لیژنەیەک تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە هەبوونی ئاسن لە ئاردی ئێران و لیژنەکەی دیکە بۆ لێکۆڵینەوە لە بابەتی فۆلیک ئەسید لە ئاردی ئێراندا و لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی داهاتووی ئێرانیدا بەرەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان دەخەنەڕوو.

بەرپرسە ئێرانییەکە گوتویەتی، پاشئەوەی راپۆرتی ئەو دوو لیژنەیەمان پێدەگات، بڕیاری خۆمان دەدەین لەبارەی چۆنێتیی بەردەوامیی دەوڵەمەندکردنی ئارد بە ئاسن و فۆلیک ئەسید، جا ئەگەری هەیە بڵێین هەروەکو ئێستا بەردەوامدەبین، یان بۆ نموونە بڕیاربدەین ئاسن لە ئارددا زیادبکەین یان فۆلیک ئەسید لابدەین، ئەمە دەکەوێتە سەر ئەو دەرەنجامانەی لیژنەکان پپێیاندەگەن.

بەڕێوەبەری گشتیی چارەسەری بەدخۆراکی لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران، ئەوەشی گوتووە ئەگەر پێویستبکات گۆڕانکاری لە دەوڵەمەندکردنی ئاردی ئێرانیدا بکەین، ئەوە لەوانەیە سەرەتای ساڵی ١٤٠٥ ی ئێرانی (نەورۆزی ٢٠٢٦ی زایینی) بتوانین بە کرداری ئەو گۆڕانکارییانە جێبەجێبکەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان