چوار گۆڕی بە کۆمەڵ لە سوریا دۆزرانەوە

10:28 - 2025-01-05
کوردستان
57 جار خوێندراوەتەوە



لە ماوەی ١٣ رۆژدا چوار گۆڕی بەکۆمەڵ لە سوریا دۆزراونەتەوە کە ١٦٣ روفاتيان تێدابووە.


روانگەی سوری بۆ مافەکڵنی مرۆڤ ئاشکرایکرد، رۆژی شەممە، هاوڵاتییان لە شاری ئەلسەنمین سەر بە پارێزگای درعا لە رۆژهەڵاتی بارەگاى فیرقەی ٩ی هێزەکانی دەسەڵاتی پێشوو، پێنج روفاتيان دۆزیوەتەوە.

رۆژی ٢ی کانوونی دووەم، گۆڕێکی ديکەی بەکۆمەڵ کە پاشماوەی ٣١ کەسی نەناسراوی تێدابوو، لە کێڵگەی ئەلکوەیتی لە نزیک شاری ئیزرەع سەر بە پارێزگای درعا دۆزرایەوە.

هەر لە شاری ئيزرەع، رۆژی ١٦ی کانوونی يەکەم، دانیشتووانەکەی گۆڕێکی ديکەی بەکۆمەڵیان دۆزییەوە کە ٣٤ روفاتی کەسانی نەناسراوی تێدابوو.

روانگەی سوری راشيگەياندووە، لە ٢٢ی کانوونی يەکەمدا، روفاتی ٩٣ کەس دۆزراوەتەوە کە ژن و منداڵيان تێدابووە، بەگوێرەی دانپێدانانی سەربازانی سەر بە يەکەی هەواڵگریی سوپای پێشووی سوريا لە درعا بە زيندووی سوتێندراون.

روانگەی سوریا داواش دەکات، لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆی نێودەوڵەتی بکرێت بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی قوربانییەکان و دادگاییکردنى تۆمەتباران

بابەتە پەیوەندیدارەکان