بەڕێزان بنەماڵەی شێخ رەئوفی شێخ مەحمودی حەفید
کۆچی دوایی خاتوو (مەلیحە خانی میرزا عەبدولڕەحمان) هاوسەری خوالێخۆشبوو شێخ رەئوفی شێخ مەحمودی حەفید لە دڵەوە نیگەرانی كردین.
بۆ خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەین كە رۆڵێكی دیارتان لە مێژووی گەلی كورد و جووڵانەوە سیاسییەكاندا هەبووە و كار و خزمەتەكانتان بۆ پەرەپێدانی برایەتی و چاكەكاری لە كۆمەڵگەكەماندا بەرزدەنرخێنین.
لە خوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان