بەڕێزان سەرنووسەر و رۆژنامەنوسانی رۆژنامەی کوردستانی نوێی ئازیز
پیرۆزبێت یادی( ٣٣ساڵ )ەی دەرچوواندنی رۆژنامەی کوردستانی لەسەرجەم میدیاکار و کادرە دڵسۆزەکانتان .
کوردستانی نوێ وەک یەکەمین رۆژنامەی رۆژانە لە دوای راپەڕین بووە سەرمەشق و رچەشکێنی میدیای چاپکراوە هەواڵییەکان لە کوردستاندا ئەمە بەرهەمی ئەو هزرە تێگەشتووە بوو کە لە دوایی راپەڕین یەکێتی نیشتیمانی خاوەندارێتی کردو پەی پێبرد و ئازایانە کەوتو سەرپێخستن و گەشەپێکردنی ئەم بوارە فراوانە بۆ خستنە رووی راستیەکان بەشێوەیەکی ورد و بابەتی .
جێگەی دەستخۆشییە زیاتر لە سێ دەیە ئەم کاروانە وێڵ و گەریدەی بڵاوکردنەوەی راستیەکانە و بووەتە مینبەرێک بۆ گەیاندنی پەیام و تێڕوانیەجیاوازەکان .
هەڤاڵانی ئازیز ئومێد دەکەین لەساڵیادی رۆژنامەکەتاندا بە وزەیەکی زیاتری پیشەیی و رووپەڕو گۆشە و ستونەکانی رۆژنامەکەتان پڕ بکەنەوە لە زانیاری رۆژ .
هەر شاد و سەربەرز وسەرکەوتووبن .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال