د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەبڕی یەک ملیار دینار پاڵپشتی سەرجەم زانکۆکانی کوردستان دەکات، لەو چوارچێوەیەشدا بە بڕی (١٠٦) ملیۆن دینار کەلوپەل و پێداویستی بۆ زانکۆی ڕاپەرین دابیندەکات.
د. توانا نجف محمدخان بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاندووە کە بە بڕی (١٠٦) ملیون دینار کەلوپەل و پێداویستی بۆ زانکۆکە و بەشە ناوخۆییەکان دابینکراوە کە بریتین لە (٢٦٣ دۆشەک، ٨٤٠ مەتر مۆکێت، ٦٠ دانە ساردکەرەوە، ٤٠ جل شۆر، ٢٠ گسکی کارەبایی، ٢٠ کۆمپیوتەر، ٤ مێزی تێنس).
راشیگەیاندووە کە پاڵپشتییەکانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ زانکۆکانى دیکەى هەرێمى کوردستانیش بەردەوام دەبێت، ئەویش بە پێى پێویستى و داوکارى زانکۆکان.