قوباد تاڵەبانی: زەمینەیەكی لەبار دروستبووە بۆ چارەسەری ریشەیی كێشەی بودجە و مووچە

12:58 - 2025-02-05
کوردستان
42 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، لە پەیجی تایبەتی خۆی، رایگەیاندووە: لەگەڵ ئەدریان ییسلستاین كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان گفتوگۆمان كرد لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.
روونمكردەوە لە دوای پەسەندكردنی هەمواری یاسای بودجە زەمینەیەكی لەبار دروستبووە بۆ چارەسەركردنی ریشەیی و هەمیشەیی كێشەی بودجە و مووچە.
جەختیشمان كردەوە كە لە هیچ هەوڵێك درێغی ناكەین بۆ دابینكردنی شایستە داراییەكانی هاووڵاتیانی كوردستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان