فەرمانگەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كۆریای باشوور رایگەیاند، بە تۆمەتی یاخیبون و گەندەڵی و چەند تۆمەتێكی دیكە، لەلایەن پۆلیسەوە یۆن سوك یۆلی سەرۆكی كۆریای باشووریان دەستگیر كردووە.
فەرمانگەکە راشیگەیاندووە کە کە لە كاتی دەستگیكردنی یۆن سوك یۆلی پێكدادان دروستبووە و دوای دەستگیكردنیشی، رەوانەی كۆمەڵگەیەكی حكومی لە گواچۆن لە باشووری سیئۆل كراوە.
لەدوای دەستگیرکردنی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا یون سوک یۆل رایگەیاند، هەرچەندە دان بە یاساییبوونی ئەو لێکۆڵینەوەیەدا نانێت، بەڵام دەچێتە بەردەم لێکۆڵینەوە تەنها لەبەر ئەوەی خوێن نەڕژێت و شەڕ دروست نەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەروەریی یاسا بە تەواوی داڕماوە".