بە پێی لێكۆڵینەوەیەكی زانكۆی(Castella Lamansha) ی ئیسپانیا، لەدوای شیكردنەوەی 33 توێژینەوە كە 96 هەزار و 137 كەس تێیدا بەشداربوون بۆیان دەركەوتووە ئەو كەسانەی رۆژانە پێنج هەزار هەنگاو دەبڕن نیشانەكانی خەمۆكییان كەمدەبێتەوە و ئەوانەی كە حەوت هەزار هەنگاو دەنێین مەترسی تووشبوون بە خەمۆكیان كەم دەبێتەوە.
یەكێك لە لێكۆڵەرەكان پێی وایە، زیادبوونی ماوەی رۆیشتن هۆكارە بۆ كەمبوونەوەی خەمۆكی و هەروەها راهێنانە وەرزشییەكان دەبنە هۆكاری زیادبوونی رژاندنی هۆرمۆنەكانی خۆشبەختی وەك دوبامین و سیرۆتۆنین و ئۆكسیتۆسین.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە ئەو كەسانەی كە زۆربەی رۆژەكانی هەفتە بەهۆی كارەكانیانەوە دادەنیشن پێویستە رۆژانە بۆ ماوەی 15 خولەك لە پێناو راهێنانی مێشكیاندا پیادەڕەوی بكەن.
ئا: نەرمین عوسمان محەمەد
سەرچاوە: aawsat.com