د.رزگار ئاغا بە دەستپێكێكی ورد و شیكارییەكی پێویستەوە، ژمارەیەك لە شیعرە بەناوبانگ و گرنگەكانی مەحمود دەروێشی شاعیری لە عەرەبییەوە وەرگێڕاوە و لە دووتوێی 516 لاپەڕەدا لەسەر ئەركی خۆی چاپی كردووە. دەستپێكەكەی بە ناونیشانی (مەحمود دەروێش، وەك فەلەستینیی و سیاسیی و شاعیر)ە و باس لە ژیان و مردنی شاعیر دەكات بە وێنەوە. د.رزگار بە پێی پێوەرێكی خودیی ئەو شیعرانەی شاعیری هەڵبژاردووە بۆ وەرگێڕانەكەی كە گوزارشت لە هەستە ئینسانییەكان دەكەن، ئەم پارچە شیعرەشی لەسەر بەرگی دواوەی كتێبەكە داناوە:
وەك هەر نەبوو بیت
بیردەچیتەوە
وەكو چۆن مەلێ
لە ئاسمانەوە بەردەبێتەوە..
بیردەچیتەوە.
کەژی کەژان