زانكۆی جیهان كتێبی بیرەوەرییەكانی د.وریا عومەر ئەمینی، بەناونیشانی (وێستگەكانی گەشتی ژیانم) چاپ كرد كە نووسەر لە بەشێكی پێشەكییەكەیدا دەڵێت: «نووسینەوەی بیرەوەریی گرنگیی تایبەتی خۆی هەیە.بیرەوەرنووس شاهیدی رووداوەكانی سەردەمی خۆیەتی و دەشبێتە كەرەستەیەكی باوەڕ پێكراو بۆ مێژوو»
د.وریا كە لەدایكبووی ساڵی 1947ی شاری كۆیەیە، پرۆفیسۆرە لەبواری زماندا و دكتۆرای هەیە لە مێژوودا و ئەندامی كارای كۆڕی زانیاریی كورد (المجمع العلمي) بووە، ئەم نووسەرە لە یادداشتەكەیدا ژمارەیەك پارچە شیعر و دەستنووس و وێنە و بەڵگەنامەی بڵاوكردۆتەوە لە دووتوێی 408 لاپەڕەدا.
گوڵەباخ