ئیمان ئامێدی: نوێنەران گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسایەك بۆ پاراستنی مافی پێكهاتەكان دەكات

12:27 - 2025-01-15
کوردستان
25 جار خوێندراوەتەوە

 تەها عەبدوڵڵا

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران، رایدەگەیەنێت: دەركردنی یاسایەكی تایبەت بە پارێزگاری لە پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی عیراق، وادەكات پێكهاتەكان كۆچ بۆ دەرەوەی وڵات نەكەن و لە زێدی خۆیاندا بمێننەوە.
لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، ئیمان ئامێدی، راشیگەیاند: بەگوێرەی ماددەی 125ی دەستووری عیراق، پێویستە مافی سەرجەم پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان پارێزراوبێت، كە ئەوەش پێویستە بە یاسا رێكبخرێت، كە ئێستا پرۆژەیاسایەك بۆ پاراستنی مافی پێكهاتەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانە و بڕیارە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت، كە بەپێی پرۆژەیاساكە، پێكهاتەكان بە ئازادانە پەیڕەوی ئایین و دابونەریتی خۆیان دەكەن و بەشداردەبن لە كاروبارەكانی بەڕێوەبردنی وڵاتدا و باشتر پارێزگارییان لێدەكرێت و دەبێت لە زێدی باب و باپیرانیاندا بە ئازادی و سەربەستی بژین.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران، تەئكیدیشیكردەوە كە بوونی یاسایەكی لەو جۆرە وادەكات پارێزگاری لە مانەوەی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی عیراق بكرێت و پێكهاتەكانیش وڵات جێنەهێڵن، كە لە رابردوودا بەهۆی ململانێكانەوە ژمارەیەكی زۆر لە پێكهاتەكان روویان لە دەرەوەی وڵات كردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان