لەبەرامبەر سەركەوتنیان لە فێستیڤاڵ و كارە هونەرییەكانیاندا، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە سێ هونەرمەندی شاری كەركوك.
رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوك، بە ئامادەبوونی عەبدوڵڵا میروەیس لێپرسراوی ناوەندی كەركوكی رێكخراوە دیموكراتییەكان، پێشوازییان كرد لە هونەرمەندان مامۆستا مەریوان زەنگەنە، نەژاد نەجم و عەلی نامیق و خەڵاتی رێزلێنانیان پێبەخشین.