تەها عەبدوڵڵا
لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئاماژە بەوە دەكات كە تەمەنی خانەنشینی دەكرێتە 63 ساڵ.
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، وتیشی: بڕیارە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر چوار پڕۆژەیاسا بدرێت و خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ چوار پڕۆژەیاسای دیكە بكرێت، كە یەكێكیان هەمواركردنی یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عیراقە و تەمەنی خانەنشین دەكرێتە 63 ساڵ كە پێشتر 60 ساڵ بوو.