دەوڵەت باخچەلی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ گروپی مەهەپە لە پەرلەمانی توركیا رایگەیاند، دوای دیداری دووەمی وەفدی ئیمراڵی، بەبێ هیچ مەرجێك دەبێت كۆتاییهاتنی رێكخراوی پەكەكە رابگەیەنرێت. وتیشی: ئەمە چاوەڕوانیی رەها و سازشنەكراوی ئێمەیە.
سەبارەت بە خۆرهەڵاتی فورات، ئاماژەی بەوەدا: دەبێت یەپەگە سوریا بەجێبهێڵێت و ناسنامەی تەشكیلاتی كۆتایی پێبهێنرێت. تەئكیدیشی كردەوە: ئەوان لە هیچ هەلومەرجێكدا و تا قیامەت دەستبەرداری ناسیونالیزمی توركایەتی نابن و توركچێتیشی بە شەرەف ناوزەد كرد.