دوای تەواوبوونی سەردانەكانی وەفدی ئیمراڵی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، چاوەڕوان دەكرێت وەفدەكە لەماوەیەكی نزیكدا سەردانی ئیمراڵی بكاتەوە و ئەنجامی كۆبوونەوەكان بگەیەنێتە ئۆجەلان.
عبدولقادر سەلڤ نووسەر لە گۆشەكەیدا لە رۆژنامەی حورییەت دەنووسێت: گفتوگۆكانی وەفدی دەم پارتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان ئیجابی بووە، سەرەڕای چەندین هەوڵی تێكدانی ئەو گفتوگۆیانە، دەپرسێت: ئایا ئۆجەلان كەی بانگەوازی چەكدانانەكە رادەگەیەنێت؟
عبدولقادر سەلڤ پێیوایە، لە كۆتایی ئەم مانگە یان لە مانگی داهاتوودا ئۆجەلان بانگەوازەكەی رابگەیەنێت.