جۆن بۆڵتن راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، نیگەرانییەكانی وڵاتەكەی ئاشكرا كرد سەبارەت بەو سیاسەتانەی ئەردۆغان پەیڕەوی لێدەكات، چونكە ئەو هەوڵدەدات «تەماحە عوسمانییەكان زیندوو بكاتەوە».
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (ئەلحورە)، بۆڵتن رایگەیاندووە: رووخانی رژێمی ئەسەد لە سوریا «رەنگە دۆخی باكووری وڵات ئاڵۆزتر بكات، بەتایبەت لەگەڵ زیادبوونی بەرژەوەندییەكانی توركیا لە ناوچەكەدا». بۆڵتن جەختی لەوەكردۆتەوە، هەر گۆڕانكارییەك لە داهاتوودا رووبدات، دەبێت بە وردی بەڕێوەبچێت بۆئەوەی سەقامگیریی ناوچەكە مسۆگەر بكرێت و رووبەڕووی مەترسییەكان ببنەوە.