رۆژنامەی (تشرین) یەكەم دیداری ئەحمەد شەرع فەرماندەی بەڕێوەبەرێتیی سوریای نوێ لەگەڵ وەفدێكی پیشەسازیكاران و بازرگانان لە هەردوو پارێزگای حەلەب و ئیدلیب بڵاوكردەوە، بەپێی هەواڵی رۆژنامەكە ئەو كۆبوونەوەیە لەپێناوی پلانێكی سەركەوتووە بۆ گەشەی ئابووریی سوریا و بەرەوپێشچوونی تەواوی ئابووریی وڵات.
رۆژنامەكە نووسیویەتی: لە سایەی دەسەڵاتی رووخاوی بەشار ئەسەددا پشتبەستنێكی زۆر بە كەرتی تایبەت و بازاڕی ئازاد هەبووە، بەڵام فەرماندەی نوێی سوریا بەتەواوی پشتدەبەستێت بە توانای هاووڵاتیانی سوریا و پێویستە پشتببەسترێت بە توانا ناوخۆییەكان و هێزی كاری سوریا و داوای لە بازرگانانی ناوخۆی سوریا، یان ئەو بازرگانانەی چوونەتەدەرەوە کرد، پارەكانیان بخەنە خزمەت گەشەی ئابووریی سوریاوە.