پەیامی سەرۆک بافڵ لەیادی شەهیدبوونی هەردوو فەرماندە، لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی، لیوا حوسێن مەنسوور و هاوڕێکانیان

01:29 - 2025-01-31
کوردستان
922 جار خوێندراوەتەوە




لەیادی دە ساڵەی شەهیدبوونی هەردوو فەرماندەی قارەمان و دیاری گەلەکەمان، لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی، لیوا حوسێن مەنسوور و هاوڕێکانیان، سەری رێزو نەوازش دادەنەوێنین و یادو یادەوەرییان بۆ هەمیشە بەرزڕادەگرین.

شەهید شێرکۆ فاتیح شوانی و شەهید حوسێن مەنسوور دوو تێکۆشەری بەوەفای کوردو یەکێتی کە نموونەو سونبولی ئازایەتین کە ئامادەنەبوون سەنگەری بەرگری چۆڵبکەن و هەڵبێن، بەگیان و خوێنی خۆیان ئێمە و کەرکوک قودسی کوردستانیان لە تیرۆریستانی داعش پاراست.
ئەوان دوو شەهیدی نەمری خەباتی کوردایەتین، رەمزی کوڕانی یەکێتین کە قەت سەنگەریان چۆڵ نەکردووە لەپێناو شکۆی گەلەکەیان.

یەکێتی و هەڤاڵەکانتان بۆ هەمیشە بەڕێزو شکۆوە یادتان دەکەینەوە و هەرگیز لەیادتان ناکەین و درێژەپێدەری رێبازی پیرۆزتان دەبین بۆ پاراستنی گەلەکەمان.

سەربەرزی بۆ کەسوکارتان و درودو سڵاو بۆ گیانی پیرۆزی شەهیدان کاک شێرکۆ فاتیح شوانی و کاک حوسێن مەنسوور و هاوڕێکانیان و سەرجەم شەهیدانی گەلی کوردستان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان