دوێنێ لە سلێمانی، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم، بارەگای نوێی لقی سلێمانی یەكێتیی مافپەروەرانی كوردستانی كردەوە.
لە رێوڕەسمەكەدا، كە ژمارەیەك لە كەسایەتیی باڵای دادوەریی و سەرۆك و جێگری سەرۆكی لق و ئەندامانی لقی سلێمانی یەكێتیی مافپەروەرانی كوردستان و ژمارەیەك لە دادوەران و پارێزەران و مافپەروەران ئامادەیبوون، جێگری سەرۆكی هەرێم، وتەیەكی پێشكەشكرد و تێیدا دەستخۆشی لە ستافی لقی سلێمانی كرد و پاڵپشتی خۆی بۆ توێژی مافپەروەران دووپاتكردەوە، هەروەك داوایلێكردن بەزووترین كات كۆنگرەی خۆیان ببەستن و خوێنێكی نوێ بكەنەوە بە جەستەی رێكخراوەكەیاندا.
یەكێتیی مافپەروەرانی كوردستان لە 4ی ئەیلوولی 1989 لەسەر دەستی سەرۆك مام جەلال، لە شاخ دروستبووە، پاشان لەدوای راپەڕین دەستەی باڵا و لقەكانی سەرلەنوێ بنیاتنرانەوە.