سالار مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان، بڕوانامەی ماستەری لە بواری جینۆسایددا، بەدەستهێنا.
لەبارەی بڕوانامەكەیەوە، سالار مەحمود، رایگەیاندووە: لە زانكۆی جینان لە كۆلیژی ئاداب و زانستی مرۆڤایەتی، بەشی مافی مرۆڤ، بڕوانامەی ماجستێرم بەدەستهێنا و ناونیشانی تێزەكەشم (تطور الفكر القانوني الوقائي في المكافحة جریمة الإبادة الجماعیة) بوو، كە بە پلەی نایاب قبووڵ كرا و بە خۆشحاڵیشەوە راگری كۆلیژەكە و سەرۆكی بەشی مافی مرۆڤ و چەند مامۆستایەك وەك میوان لە گفتوگۆكەدا ئامادەبوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە فەسڵێكی باسەكەی تایبەتبووە بە دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق و دۆسێی كۆمەڵكوژیی كورد، ئەنفال و كیمیابارانی هەڵەبجە. هاوكات ئەوەشی خستووەتەڕوو كە هەوڵەكان و راپەڕاندنی بەرپرسیارێتیی یاسایی و سیاسی، گرنگترن بۆ رێگەنەدان بە روودانی تاوانی كۆمەڵكوژیی، نەك تاوانەكان رووبدەن و دواتر هەوڵ بۆ ئیجرائات بدرێت.
لە كۆتاییشدا، باس لە لێكەوتە درێژخایەن و مەترسیدارەكانی جینۆساید دەكات لەسەر مرۆڤایەتی بەگشتی و گەلی قوربانیدەر بەتایبەتی.