لەچوارچێوەی سەردانە رەسمییەكەیان بۆ ئیسپانیا، ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار و وەفدی هاوڕێی لە حكومەتی هەرێم، سەردانی دووەم گەورەترین (ئۆپێرای) ئەوروپایان لە شاری بەرشەلۆنە كرد.
لە سەردانەكەیاندا لەلایەن بەڕێوەبەری ئۆپێراكەوە پێشوازییكران و باس لە گرنگی ناوەندە هونەرییەكان كرا كە بەستراوەتەوە بە كەرتی گەشتیارییەوە، لەوبارەیەشەوە پێویستیی ئەو جۆرە پرۆژانە بۆ گەشتیاران خرایەڕوو كە كاریگەریی كەلتوری، مێژوویی و شارستانی هەر وڵاتێك مایەی سەرنجی گەشتیارانن.