داهاتی نانەوتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژانی یەك تا حەوتی شوباتی 2025، بڕی پێنج ملیار و 845 ملیۆن و 535هەزار و 665 دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی پێنج ملیار و 845 ملیۆن و 535 هەزار و 665 دینار بووە، بەجۆرێك كە سەدا 74ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و سەدا 25ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە.