كۆبوونەوەی گۆنزالێس و ئەحمەد شەرع

12:36 - 2025-02-11
جیهان
19 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی (الوطن) بڵاویكردەوە، رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی رایگەیاندووە ئەو كۆبوونەوانەی كە وەفدی رێكخراوەكەیان بەسەرۆكایەتیی بەڕێوەبەری گشتی فێرناندۆ گۆنزالێس كردوویەتی لەگەڵ سەرۆكی كاتیی سوریا، بەرهەمدار بوون و بەكراوەیی دەمێننەوە، ئامادەیی خۆشیان پیشانداوە بۆ هاوكاریی سوریا لە جێبەجێكردنی ئەركەكانی بەپێی رێككەوتننامەی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی.
رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی لە بەیاننامەیەكدا كە ناوەندی هەواڵی نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاویكردۆتەوە رایگەیاندووە: كۆبوونەوەكان درێژخایەن و بەرهەمدار و زۆر كراوە بوون و تێیدا ئاڵوگۆڕی قوڵی زانیارییەكان كراوە، ئەوەش نوێنەرایەتیی ئەو بنەمایە دەكات كە لەسەری بگەنە ئەنجامێكی بەرجەستە و شكاندنی ئەو چەقبەستووییەی كە 11 ساڵە بەردەوامە.
رێكخراوەكە رایگەیاندووە: ئەو سەردانە بۆ سوریا پێكهێنانی هەنگاوی یەكەمە بەرەو دووبارە بنیاتنانەوەی پەیوەندییەكان و كاری راستەوخۆ لەنێوان ئەمیندارێتیی تەكنیكیی رێكخراوەكەمان و سوریادا، ئەوەش دوای 11 ساڵ لە نەبوونی هیچ جۆرە پێشكەوتنێك لەگەڵ دەسەڵاتدارانی پێشووی سوریا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان