نێردەی كەنەدا بۆ سوریا، بە رەگەز سورییە

12:38 - 2025-02-11
جیهان
30 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی (السوري الیوم) بڵاویكردەوە كە حكومەتی كەنەدا، عومەر ئەلگەبرا ئەندامی پەرلەمانی وڵاتەكەی كە بە رەگەز سورییە وەك نێردەی تایبەتی خۆی بۆ سوریا دەستنیشانكرد، ئامانج لەم هەنگاوەش بۆ زیادكردنی رۆڵی كەنەدایە لە هاوكاریكردنی قۆناغی راگوزەری سیاسی سوریا و بنیاتنانەوەی وڵاتێكی نوێ كە لەگەڵ خواستی گەلی سوریادا بگونجێت.
ئەلگەبرا راوێژكاری هەریەكە لە جەستن ترۆدۆ  سەرۆك وەزیران و میلانی جۆلی وەزیری دەرەوەی كەنەدا بووە تایبەت بە هەوڵەكانی كەنەدا بۆ هاوكاریكردنی هاووڵاتیانی سوریا، هەروەها راوێژكردن لەگەڵ پسپۆڕانی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانە هەرێمییەكان بۆ بەهێزكردنی حكومەتێكی گشتگیر و پارێزەری مافی مرۆڤ لە سوریادا.
عومەر ساڵی 1969 لە خێزانێكی سوری هاتۆتە دنیاوە و هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە ئەندازیاری میكانیكی و ماجستێر لە كارگێڕی كاردا، لە ساڵی 2015 بۆ یەكەمجار وەك ئەندامی پەرلەمانی كەنەدا هەڵبژێردراوە و چەندان پۆستی حكومی لە كەنەدا پێسپێردراوە، لە دیارترینیان پۆستی وەزیری گواستنەوە بووە، لە رۆژنامە دیارەكانی وەك (تۆرنتۆ ستار) و (هافینگتۆن پۆست) نووسیویەتی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان