وەرگێڕانی لە هۆڵەندییەوە:
بافڵ هیوا سەرهەنگ
زانكۆی هێبرۆ نامه‌كانی بلیمه‌ت(ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین)ی ئاشكرا كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ چه‌ندین ژن‌دا هه‌بووه، هه‌موو ئه‌مانه‌شی به خێزانه‌كه‌ی خۆی راگه‌یاندووه و لێی نه‌شاردوونه‌ته‌وه، ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییانه‌ش ته‌نها به مه‌به‌ستی رابواردن بووه.
زانای جووله‌كه‌ی ئه‌ڵمانی(ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین)، کە به تیۆرییە (رێژه‌یی)ە‌کەی به‌ناوبانگ بوو، ئه‌م زانایه زۆر به‌كه‌می له ماڵه‌وه بووه، وانه‌ی له ئه‌وروپا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گوتووه‌ته‌وه، به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا چه‌ندین نامه‌ی ناردووه بۆ خانه‌واده‌كه‌ی و به ئاشكرا باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی خێزاندا كردووه. له نامه‌كانی(ئه‌نیشتاین)دا كه پێشتر ئاشكرا كراون، ده‌ركه‌وتووه له ساڵی 1903دا بۆ یه‌كه‌مجار ژنێكی به‌ناوی(میله‌ڤا ماریج) هێناوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م ژنه‌دا ژیانی زۆر ناخۆش بووه و له ساڵی 1919دا له یه‌كتر جیابوونه‌ته‌وه، دواتر ژیانی خێزانیی له‌گه‌ڵ ئامۆزاكه‌ی خۆی به‌ناوی (ئێڵسا) پێکهێناوە، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی نهێنیی له‌گه‌ڵ سكرتێره‌كه‌ی به ناوی (بێتی نویمان) له پشت خێزانه‌كه‌یه‌وه هەبووە. له نامه نوێیه‌كانی(ئه‌نیشتاین)دا كه زانكۆی هێبرۆ له ئۆرشه‌لیم کاتی خۆی بڵاویكردۆته‌وه، باس له‌وه ده‌كات ئه‌نیشتاین په‌یوه‌ندیی به چه‌ندین ژنه‌وه هه‌بووه و چه‌ندین نامه و دیاریی له‌گه‌ڵیاندا گۆڕیوه‌ته‌وه. ئه‌مه له كاتێكدا كه(ئێڵسا) ته‌نها خێزانی بووه، هه‌ندێكیان هه‌ر به راشكاویی ناوی هێناون وه‌ك: ئێستێلا، ئێتیل، تۆنی و مارگرێتای براده‌ره رووسییه‌كه‌ی كه سیخور بووه.
ئه‌نیشتاین ساڵی 1931 نامه‌یه‌ك بۆ (مارگۆت)ی زرخوشکی ده‌نێرێت و هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌شی بۆ روون ده‌كاته‌وه، بەڵام ته‌نها یه‌ك ژنی راستەقینە لە ژیانیدا هه‌بووه کە ئەویش ئێڵسای خێزانیەتی. شایانی باسه مارگۆت نزیكه‌ی 1400 نامه و كارتی له‌لایه‌ن(ئه‌نیشتاین)ه‌وه بۆ هاتووه، ئەمیش له سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاكاندا پێشكه‌شی زانكۆی( هیبرۆ )ی كردوون، چونكه ئه‌م زانكۆیه به یارمه‌تیی و پشتیوانی( ئه‌نیشتاین ) دروستکراوە.
مارگۆت داوای له زانكۆی(هێبرۆ) كردووه، دوای مردنی به 20 ساڵ ئه‌م نامانه بڵاوبكه‌نه‌وه، بەڵام خۆی رۆژی 8/7/1986 ماڵئاوایی لە ژیان كردووه، ئێستاش ناوه‌ڕۆكی نامه‌كان بۆ خوێنده‌واران ئاشكرا بوون.
ماوەتەوە بڵێین: ئه‌ڵبێرت ئه‌نیشتاین ساڵی 1955 له ته‌مه‌نی 76 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه.
سه‌رچاوه/ رۆژنامه‌ی De Telegraaf