خولی پێنجەمی دانوستاندنی ئەمریکا و ئێران بێ یەکلاکردنەوە کۆتاییهات

08:09 - 2025-05-23
جیهان
43 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە، دانوستاندننی ئەتۆمیی واشنتۆن و تاران بە هەنێک پێشکەوتن و بەبێ یەکلاکردنەوە کۆتاییهات.

بەدر بن حەمەد، وەزیری دەرەوەی عوممان دەڵێت، خولی پێنجەمی دانوستاندنی نێوان ئێران و ئەمریکا لە رۆما کۆتاییهات، لە کۆبوونەوەکەدا هەندێک پێشکەوتن هەبوو، بەڵام یەکلاکەرەوە نەبوو، ئەو پرسانەی ماون هەفتەی داهاتوو روون دەبنەوە.

هاوکات عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، خولی ئەمجارە پیشەییتر بوو و لایەنی ئەمریکیش تێگەیشتنی باشتری هەیە.

هەرچەندە میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، کە ستیف ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە سەرۆکایەتی وەفدی ئەمریکای دەکرد، کۆبوونەوەکەی جێهێشتووە، بەڵام ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ستیڤ ویتکۆن بەهۆی ئەوەی گەشتی هەبووە، پێشوەخت کۆبوونەوەکەی جێهێشتووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان