دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكی، بانكی ناوه‌ندی عیراق پێنج بانك سزا ده‌دات و مامه‌ڵه‌كردنی دۆلاریان لێ قه‌ده‌غه ده‌كات.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بانكی ناوه‌ندی عیراق و سزادانی ئه‌و پێنج بانكه، له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و قاچاخچێتی دۆلار و پێشێلكارییه‌كانی دیكه‌دایه.
به‌گوێره‌ی رۆیته‌رز، ئه‌و پێنج بانكه‌ی كه سزادراون بریتین له، بانكی موشریقی عه‌ره‌بی ئیسلامی، بانكی یه‌كگرتو بۆ وه‌به‌رهێنان، بانكی سه‌نه‌می ئیسلامی، بانكی میسكی ئیسلامی و بانكی ئه‌مینی عیراقی ئیسلامی.