لە دیداری یەکەمی یەکێتی ١٥ هەزار کەس بەشداربوون

08:39 - 2025-02-26
کوردستان
274 جار خوێندراوەتەوە

د. یوسف گۆران ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: لە دیداری یەکەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ١٥ هەزار کەس بەشداربوون و ٤٦٨ پرۆژەیان پێشکەشکردووە.

وتیشی، لەو پرۆژانەی پێشکەشکراون ١٤٥ پرۆژەیان جێبەجێکراون و ١٢٨ پرۆژەشیان لە قۆناغی جێبەجیکردندان، ئەوەشی ماوەتەوە کاتی پێویستە و لەهەوڵی جێبەجێکردنیداین، بەشێویەکی گشتی تا ئێستا ٥٤٪ی پرۆژەکانی دیداری یەکەم جێبەجێکراون، کە ئەمەش داتایەکی دڵخۆشکەرە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان