لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەی چۆنێتی فراوانکردنی هەماهەنگیی و هاریکارییەکانی نێوان هەردوو مەکتەب و کاراکردنی لیژنەکانی هەماهەنگی بە شێوەیەک ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان زیاتر بخرێنە خزمەتی گشتی.
هەر لە دیدارەکەدا عیماد ئەحمەد هەموو پشتیوانی و هاوکارییەکی بۆ سەرخستنی بەرنامەکانی مەکتەبی رێکخستن و مەڵبەندو ئۆرگانەکان دەربڕی و سیاسەتی میدیایی یەکێتی بۆ ئەمڕۆی رووداوە سیاسییەکانی هەرێم، عیراق و ناوچەکە خستەڕوو و دووپاتی لە پابەندبوون بە ستراتیژی نیشمانی و بەرپرسیارانەی دەربەست بە چارەسەرکردنی کێشەکان و یەکڕیزی نیشتمانیی کردەوە و رایگەیاند ئەرکی هەموو لایەکمانە هاوکاربین بۆ سەرخستنی ئەو هەنگاوانەی کە لە خزمەتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزدا دەبێت بەشێوەیەک راگەیاندن بخەینە خزمەت بەهێزکردنی دامەزراوەکانمان و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکەکەمان نەک میدیا ببێتە بەشێک لە پەرتەوازەیی و ئاڵۆزترکردنی کێشەکان.
هەڤاڵ سەرکەوت زەکی وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری و میدیاکارانی یەکێتی بەرنامەی نوێ و ئەرکەکانی رێکخستنی روونکردەوە و تەئکیدکردەوە کە بەشتیوانیی و هاریکاری هەموو ئۆرگانەکان ستراتیژی یەکێتی دەخەنە خزمەتئ زیاتری کۆمەڵانی خەڵک و دامەزراوەکانیشیان بە شێوەیەک رێکدەخرێنەوە کە پێشڕەوایەتی خواست و داواکاری هاووڵاتیان و خەڵک بکەن.