قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە چەنگیز چاندار، دۆستی دێرینی کورد و سەرۆک مام جەلال و پەرلەمانتاری ئێستای دەمپارتی دەکات

04:59 - 2025-02-27
کوردستان
430 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە چەنگیز چاندار، دۆستی دێرینی کورد و سەرۆک مام جەلال و پەرلەمانتاری ئێستای دەمپارتی دەکات و دەڵێت:
خۆشحاڵ بووم جارێکیتر بە دیداری بەڕێز چەنگیز چاندار، دۆستی دێرینی کورد و سەرۆک مام جەلال و پەرلەمانتاری ئێستای دەمپارتی شاد بوومەوە. بۆچوونەکانی هەمیشە ئیلهام بەخش و گفتوگۆکردنیش لەگەڵیدا هەمیشە چێژبەخشە.

ئەمڕۆ پێکەوە گفتوگۆیەکی تێروتەسەلمان کرد سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، ئاشتی و چارەسەری پرسی کورد خەمێکی لە مێژێنەی بەڕێزیانە و هەردووکمان هیوادارین کە ئەمجارەیان پرۆسەکە سەربگرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان