داهاتی نانەوتی یەک هەفتەی سلێمانی لە ڕۆژانی 22 بۆ 28ی شوباتی 2025، بڕی 5 ملیار و 543 ملیۆن و 310 هەزار و 800 دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان،داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە22 بۆ 28ی شوباتی 2025 راگەیاندووە کە بڕی 5 ملیار و 543 ملیۆن و 310 هەزار و 800 دینار بووە، بەجۆرێك كە 84%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 16%ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.