بە پێی داتاكانی گروپی بیست (G20)، روسیا لە ساڵی رابردوودا پلەی سێیەمی بەدسەتهێناوە لە رووی خێرایی گەشەی ئابوورییەوە و لەو ساڵەدا ئابوورییەكەی بە رێژەی %4.1 گەشەی كردووە.
داتاكان دەریدەخەن، هیندستان لە ریزبەندییەكەدا پلەی یەكەمی هەبووە، دوای ئەویش هەر یەكە لە چین و ئیندۆنیسیا لە یەك ئاستی گەشەپێداندا بوون و پلەی دووەمیان بەدەستهێناوە. RT Arabic