ناڕەزایی بەرامبەر داخستنی بەشی كوردیی دەنگی ئەمریكا

12:52 - 2025-03-27
کوردستان
71 جار خوێندراوەتەوە

رێكخراوی چاودێریی میدیای كوردیی (چمك)، سەركۆنەی داخستنی بەشی كوردیی دەنگی ئەمریكا دەكات.
لە لێدوانێكدا، د.شوان ئادەم ئەیڤەس سەرۆكی رێكخراوی (چمك)، رایگەیاند: بڕیاری داخستنی بەشی كوردیی دەنگی ئەمریكا هەنگاوێكی نەرێنییە و بەرتەسككردنەوەی ماف و ئازادیی دەربڕین و رۆژنامەگەرییە، وتیشی: بەشی كوردیی دەنگی ئەمریكا، رۆڵێكی دیاری لە گواستنەوە و گەیاندنی دەنگ و رەنگی كورد لە باكوور، باشوور، خۆرئاوا و خۆرهەڵاتی كوردستان بە ناوەندی بڕیاری ئەمریكا هەبوو، بۆیە داخستنەكەی جگە لە بڕینی سەرچاوەی داهات و بژێویی سەدان رۆژنامەنووسە، هاوكات نەتەوەیەكی بێدەوڵەتی وەك كوردیش لە میدیایەكی پیشەگەری جیهانی بێبەشدەكات.
د.شوان ئادەم، داوای پێداچوونەوە بە ناوەرۆكی بڕیارەكەدا دەكات و هیوادەخوازێت جارێكی تر بەشێوازێكی جیاوازتر بكرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان