لە ئیدارەی راپەڕین چەند لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ پێشوازیی لە گەشتیاران، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاریش دەڵێت: پێشبینی دەكرێت هەزاران گەشتیار روو لە ئیدارەی راپەڕین بكەن.
ئارام پیرۆت بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری راپەڕین بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لیژنەكان ئامادەكارییان كردووە بۆ پێشوازی لە گەشتیاران لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا و پێشبینی دەكرێت بە هەزاران گەشتیار روو لە ناوچە گەشتیارییەكانی راپەڕین بكەن، وتیشی: لیژنەكان راسپێردراون سەردانی سەیرانگە و رێستۆرانت و شوێنە گەشتیارییەكان بكەن و ئاگاداریان بكەنەوە رۆژانی جەژن لە پێشوازیی گەشتیاراندا كراوەبن، هەروەها لیژنەكان سەردانی مەرزی كێلێ و بازگەكانیان كردووە و رێنماییان پێداون كە بەشێوەیەكی دروست پێشوازی لە گەشتیار بكرێت.
جێگر خدر