لەمیانەی ئاهەنگێکدا ک لە کۆشکی سپی بۆ ژنان رێکخرابوو،
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەوان پرۆژەی گەورەیان بۆ ژنان ئامادەکردووە، لەنێویاندا کەمکردنەوەی باج و پیتاندنی بلوریی دەرەکی، هیوایخواست کۆنگرێس پەسەندیان بکات، گوتیشی ئەوان مافی ژنان دەپارێزین و زۆرترین ژن لە کابینەکەیاندا بەشدارن.
سەرۆکی ئەمریکا وتیشی، ئێمە پرۆژەی گەورەمان دەبێت بۆ ژنان، لەوانە کەمکردنەوەی باج و پیتاندنی بلوریی دەرەکی، هێشتا زۆر شانازی بەوەوە دەکەم، کە بە سەرۆکی پیتاندن ناسرا بووم، گرنگ نییە، ئەوەش باشە.
ئەوەشی خستە روو، زیاتر لە هەر کابینەیەکی پێشتر ژنان لە ئیدارەکەی ئێمەدا بەشدارن، لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپدا کۆتایی بە شەڕی مارکسی دژ بە ژنان دەهێنین، ئێمە مافی ژنان دەپارێزین، بەرگری لە شکۆی ژنان دەکەین و لەگەڵ دایکان و کچانی ئەمریکادا دەوەستینەوە.
راشیگەیاند، کۆتایی بە رەگەزگۆڕین دەهێنین، هەرچەند نەشتەرگەری و ماددەی کیمیایی بکرێت، ئەگەر بە نێری لەدایک بیت، ئەوە لە هەموو خانەکانی جەستەتدا هەیە و هەرگیز ناتوانیت ببیت بە ژن، بڕیاریش نییە ببیت بە ژن.