ئەمريکا 100 پێگەی حوسييەکانی کردە ئامانج

12:42 - 2025-03-28
جیهان
59 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو، ئەمريکا 44 هێرشیکردەسەر شەش پارێزگای يەمەن و نزيکەی 100 ئامانجی پێکاوە.

ئەم زنجیرە هێرشەی ئەمریکا بەتوندترين دادەنرێت لەپاش دەستپێکردنی هێرشەکانی واشنتن لە دەريای سوور.

ئەو پارێزگایانەی یەمەن کە کراونەتە ئامانج، پێکهاتوون لە سەنعا، سەعدە، حودەیدە، جەوف، عەمران و مەئرەب.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکا رايگەياندووە، لەو هێرشانەدا کوژرانی چەند سەرکردەیەکی حوسییەکان پشتڕاستکراونەتەوە.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە سەربازییە، هەر توانایەکی هێرشبەری کە حوسییەکان هێشتا هەیانە، بەهۆی ئەو پشتيوانييانەی ئێرانەوەیە لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا پێشکەشیکردوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان