سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، لە کاتی پێشوازیکردن لە سەرۆکی لوبنان پشتیوانی خۆی بۆ سەروەری لوبنان دووپاتکردەوە.
ماکرۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “پشتیوانی خۆمان بۆ سەروەری لوبنان دوپاتدەکەینەوە و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان جێگای قبوڵکردن نییە”.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، سەرۆکی فەرەنسا جەختی کردەوە، کە پێشێلکردنی رێکەوتنی ئاگربەست، کە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، مایەی نیگەرانییە.
لەلای خۆیەوە، جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان، ڕەخنەی توندی لە بۆردومانی ئیسرائیل گرت. ناوبراو گوتی: “بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکی بەیروت و باشووری لوبنان شتێکی ناڕەوایە”.