ماسیی رەشی بچكۆلە

10:40 - 2025-04-10
هەمەرەنگ
68 جار خوێندراوەتەوە


رۆژانی 12-15/4/2025، بە سپۆنسەری سەرەكی دامەزراوەی ڤیم، نمایشی شانۆیی (ماسیی رەشی بچكۆلە) لە هۆڵی (كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی كورد) بەڕێوەدەچێت.
شانۆیی (ماسیی رەشی بچكۆلە)، بەرهەمی دامەزراوەی ڤیم -ە،  لە «ماسییە رەشە بچكۆلە»ی نووسەر (سەمەد بێهرەنگی) وەرگیراوە، هاوكات لە لایەن (تێكۆشەر خالید)ەوە وەگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی و كاری دراماتۆرگی و دەرهێنانی شانۆییەكە لە لایەن (رێباز تاهیر و ئاراس عەبدوڵڵا) رێكخراوە، شوێنی دانیشتن سنوردارە.
كاتەكانی نمایش: سەعات: 10:30ی سەرلەبەیانی بۆ 11:30ی پێشنیوەڕۆ - 1:30 بۆ 2:30ی پاشنیوەڕۆ، 
شوێنی نمایش: هۆڵی (كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی كورد) - تەنیشت (نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی).
یەسنا محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان