لێپرسراوی ئەنستیتۆی فەرهەنگیی كوردستان لە تاران: سەرۆك مام جەلال، كۆكەرەوەی گشت قەڵەمەكان بووە

12:47 - 2025-04-27
کوردستان
46 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، بارام وەڵەدبەگی لێپرسراوی ئەنستیتۆی فەرهەنگیی كوردستان لە تاران، سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال-ی كرد.
دوای سەردانەكەی بۆ مەزاری سەرۆك مام جەلال، لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن، لێپرسراوی ئەنستیتۆی فەرهەنگیی كوردستان لە تاران، ئاماژەی بە رۆڵی پەیوەندییەكانی سەرۆك مام جەلال لەگەڵ نووسەران و ئەدیبانی پارچەكانی تری كوردستان و وڵاتانی دەوروبەر كرد و رایگەیاند: دەتوانین بڵێین سەرۆک مام جەلال جگە لە بواری سیاسەت لە بواری ئەدەبی و نووسینیشدا كۆكەرەوەی گشت قەڵەمەكان بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان