رۆماننووسی عیراقی حەسەن ئەلبەحار شانازی بەوەوە دەكات كە رۆمانەكەی كراوە بە كوردی و هیواش دەخوازێت كە رۆمانە كوردییەكان وەربگێڕدرێنە سەر زمانی عەرەبی.
لقی كەركوكی یەكێتیی نووسەرانی عیراق رێوڕەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی رۆمانی(دەریای شین مانگی سپی)ی حەسەن ئەلبەحار نووسەری عیراقی لە شاری كەركوك رێكخست، رۆمانەكەی لەلایەن فەیسەڵ هەمەوەندی لە عەرەبییەوە كراوە بە كوردی.
لە رێوڕەسمەكەدا رەخنەگر د. مستەفا ساڵح خوێندنەوەیەكی بۆ رۆمانەكە كرد.
رۆماننووس حەسەن ئەلبەحار بە دوالاپەڕەی وت: خۆشحاڵم رۆمانەكەم لە عەرەبییەوە كراوە بە كوردی و شانازی دەكەم بەو پەیوەندییە و ئەمە شتێكی مەزنە و هیوادارم بەرهەمی نووسەرانی بەناوبانگی كوردیش وەربگێڕدرێنە سەر زمانی عەرەبی.
رزگار كەركوكی