حكومه‌تی چین ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه، گوایه شی جین بینگ-ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ته‌له‌فۆنی كردووه بۆ دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و له‌باره‌ی كێشه بازرگانییه‌كانه‌وه گفتوگۆیان كردووه.
ئه‌م هه‌واڵه دوای ئه‌وه دێت كه تره‌مپ رۆژی هه‌ینی رابردوو لێدوانێكی له گۆڤاری تایم بڵاوبووه‌وه و تیایدا وتبووی سه‌رۆكی چین ته‌له‌فۆنی بۆ كردووم و به‌م نزیكانه‌ش دانوستان ده‌ستپێده‌كه‌ین، به‌ڵام وه‌زاره‌تی بازرگانی چین ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه هیچ جۆره دانوستانێك هه‌بێت له نێوان هه‌ردوولادا.
ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت