رۆژی 22ی ئایاری داهاتوو بڕیاره یه‌كێك له شمشێره‌كانی ناپلیۆن بۆناپارت-ی ئیمپراتۆری فه‌ره‌نسی له پاریسی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته بخرێته زیادكردنێكی ئاشكراوه و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی بگاته 700 هه‌زار تا یه‌ك ملیۆن یۆرۆ.
ئه‌و شمشێره، به یه‌كێك له كه‌لوپه‌له مێژوویی و ده‌گمه‌نه‌كانی ناپلیۆن داده‌نرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ساڵی (1802 - 1803)، له‌سه‌ر داوای خۆی دروستكراوه، شمشێره‌كه‌ش به ده‌ستی نیكۆلا نوێل پۆتێ-ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و كاتی كارگه‌ی دروستكردنی چه‌كی فه‌ره‌نسا دروستكراوه.
CNN