نەسیر كەریم سەرۆكی تیمی نیشتمانی بۆ وزەی نوێبووەوەی عیراق رایگەیاند: حكومەت بۆ پشتیوانیكردن لە بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە تیشكی خۆر بڕی یەك تریلیۆن دیناری تەرخانكردووە.
وتیشی: ئامانجی حكومەت، هاندانی هاووڵاتییانە بۆ بەكارهێنانی سۆلار پانێڵ بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لە تیشكی خۆر بۆ ماڵەكانیان، بە تایبەتیش كە بەهۆی گۆڕانی كەش و هەواوە پەنابردن بۆ وزەی خۆر روو لە زیادبوونە، چونكە لەگەڵ هاتنی گەرمادا كارەبای نیشتمانی لە ئاستی پێویستدا نابێت.
ئەلعەرەبییە