سڵاو، بەیانیت باش!

12:44 - 2022-10-11
دووتوێ
606 جار خوێندراوەتەوە

چنار عەلی

بەیانیت باش!
دەمناسیتەوە؟
منم...
کەش وهەوا لای تۆ چۆنە؟
ساردە؟!
وەک ئەو ساردییەی دڵی تۆی تەنیوە؟
هەناسەی من،
ئاخۆ ئێستاش، درەنگ دەنوی،
خەوو لە چاوانت دەتورێ؟
دەمەوێ بزانم، ئاخۆ ئێستاش،
بەیانیان زوو، بەر لەهەڵهاتنی خۆر
لەخەوو بێدار دەبی،
گوڵەکان، ئاودەدەی؟
ئەو گوڵانەی لەبەر من خۆشتدەویستن.
دەمەوێ بپرسم،
ئاخۆ ئێستا، ساردییەکانی ژیانت،
بەقاوە گەرم دەکەیتەوە؟
گوێ لە کابان و کەمەندی دەگریت؟
چاوت، هەر لەودیوی پەنجەرەی ژوورەکەتتە؟
دەمەوێ بزانم،
دەزانیت، بێدەنگیت کوشندەیە.
دەزانیت، من میوانە رۆح سوکەکەم،
خۆت ناوت نام، ناوت لێنام...
دەزانیت، موسافیرێک نەبووم،
لەنێو دڵتا، چەند ساتێ بمێنمەوەو بڕۆم.
دەمەوێت، بزانیت،
من لەوێم، لەوێ، کەتۆی لێیت.
ببوورە، گەر چرکەیە،
لە خەیاڵی رۆژانی زوو
لەڕوانین و خەونی شیرین، شیرین!
رامچڵەکانی.
ببورە لێم
ویستم سڵاوێک بکەم لێت تا بزانی،
هێشتا من هەم 
بۆ روانینی رێی هاتنت.
بۆ بیستنی دەنگ و نەغمەی خۆشویستنت.

#مروارییەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان