ژنێك لێواولێو لە شیعر

12:45 - 2022-10-11
دووتوێ
668 جار خوێندراوەتەوە

كه‌سان

دەنگ و
رەنگ و
ناخی ژنێ!
لەیەك بچێ؟
هەرنەمدیوە
لە تۆنەبێ؟
* * *
جوانی روخسار
بێ رتووش و
مۆسیقای رۆح
لەنێوزارو
خەندەی لێوی
فریشتەی ئاسمان
بنوێنی؟
هەرنەمدیوە
لە تۆنەبێ؟
* * *
من دەسووتێم!
تۆش دەسووتێی!
سووتانی من لەبۆ تۆیە؟
ئەی سووتانی تۆبۆكێیە؟
خوانەخواستە
گەربۆمن بێ؟
بێ گومان بە
لە ئێستاوە..
رۆح و دڵ و چاوانیشم
نەزری تۆیە!؟
    *     *    *
تراویلكەی عیشق
نە نێرگزبووی؟
نە گوڵی داری ئەرخەوان!
نە شیفابووی
نە فریادڕەسی عاشقان؟
نە راستگۆ
نە فەرهەنگی وشەی 
پاراوی سەرزمان؟
كەف وكوڵی
لافاوێكی پاییزەبووی
لەچاونوقانێك هەرنەمای؟
بەوپەیامەچەواشەیەی
كە هەڵتۆقای؟
بویتەملوانكەی حەزێك و
لەدنیای شعراهەرنەمای؟
كۆترنەبووی؟
شوان هەڵخەڵەتێنەی 
لاپاڵێ بووی؟
بۆفریودانی عاشقان!
تراویلكەی رۆمانێ بووی؟
كانیاوی عیشقت كوێركردو
عەشقی نەزۆكی دۆڕاوت
لەسۆمای چاوانم ڕوان؟!

#مروارییەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان